پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 80 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخەکەى دوو دۆلار و سێ سەنت دابەزیوە.
نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 92 سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە 84 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.