نوێترین زانیاری لەبارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەم مانگە پشكی هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەناردنی پارەكەش لێبڕینی موچە هەڵدەگیرێت”، گەنجینەكانیش دەڵێن “تائێستا بۆ ئامادەكردنی لیستی موچە ئاگادار نەكراوینەتەوە”.

شەوی رابردوو مستەفا گازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێكدا رایگەیاند “لەم مانگەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین”.

لای خۆشیەوە فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاند: “بۆ مانگی ئایار بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، بەناردنی پارەكەش پێشبیندەكەم بۆ ئەم مانگە فەرمانبەران بەبێ لێبڕین موچە وەربگرن”.

سەرچاوەیەكیش لە گەنجینەكانی سلێمانی كە نەیویست ناوەكەی بۆ پۆڵەتیك ئاشكرابكرێت وتی:تائێستا لەلایەن وەزارتی دارایی بۆ ئامادەكرنی لیستی موچەی مانگی ئایار ئاگادار نەكراوین و دڵنیا نیین بۆ ئەم مانگەش موچە بە لێبڕینەوە دابەشدەكرێت یاخودنا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە حكومەت بڕیاری لێبڕینی 21% بۆ موچەی فەرمانبەران و 50% بۆ موچەی پلە تایبەتەكان دەركرد، سەرباری زیادبونی داهات و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و نەوت تائێستا ئەو لێبڕینە بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا