پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەرەو برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێکەوت بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ و کۆمەڵەی حەوت لەبارەی دۆخی ئۆکرانیا.
ئەم سەردانەی بایدن لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەکانیدایە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەماهەنگی زیاتر لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕوسیا.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە لوتکەی سەرکردایەتی ناتۆ بەڕێوەبچێت و دواتریش ڕۆژانی 24 و 25ی مانگ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، جگە لەوەش بڕیارە هەر سبەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت G7 بەڕێوەبچێت.