پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەى بەوەشکردوە، پلاتفۆڕمەکە دۆلار بە شێوەی نەختینەیی کە لە٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣دا دەستی بەکارەکانی کردووە،دەفرۆشێت.
راوێژکارەکەى سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردەوە، بەگوێرەی پابەندبوونی نێودەوڵەتی مامەڵەکانی پەیوەست بە حسابی پارەدان ئەنجامدراوە، لەکاتێکدا پێشتر حەواڵە دەرەکییەکان بەهۆی گومرگی بانکییەوە لەرزۆک بوو، لەوانەش گواستنەوەی خزمەتگوزاری بەتایبەتی خزمەتگوزاری کەشتیوانی و دەستەبەری دارایی و قازانجی وەبەرهێنەران و مافی میرات بۆ عێراقییەکان یان ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین کە بەتەواوی ئازادکراون.
هەروەها ناوبراو وتیشی، ئەوە جگە لە ئازادکردنی بەشەکی هەژماری دارایی لە باڵانسی پارەدان کە بەر لە هەموویان وەبەرهێنانی خانووبەرە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون دەگرێتەوە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، لەگەڵ پێشکەوتنی میکانیزمەکانی سیستەمی بانکی ئەهلی لە وەرگرتنی بەڵگەنامە بازرگانییە دروستەکان کە لە بابەتی پابەندبووندا لەگەڵ یاساکانی دارایی بازرگانی دەرەکیدا یەکدەگرێتەوە، بازاڕی ئاڵوگۆڕکردن لە یەکتر نزیک دەبێتەوە لە نرخەکاندا و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی و بنچینەیی خۆی.