کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی  کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و  هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، هاوکات، سبەی چوارشەممە بەهەمان شێوە دەبێت  .

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى کەمێک خێرایی با زیاتر دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 21 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 15 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا