عێراق و توركیا ڤیزای نێوانیان هەڵدەگرن

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزی عێراق لە توركیا ئاشكرایكرد، عێراق و توركیا رێككەوتن لەسەر ئەوەی لە ساڵی نوێوە ڤیزای نێوانیان هەڵبگرن، بەوەش هاوڵاتیانی هەردولا دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بكەن.

حەسەن جەنابی لەفەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە، لە سەردانەكەی كازمی بۆ ئەنقەرە، لەگەڵ توركیا رێككەوتون بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ٢٠٠٩ ی نێوانیان كە تایبەتە بە هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان هەردو وڵات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتای ساڵی نوێدا كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو شاندی عێراق و توركیا ساز دەكرێت و بڕیار لەسەر كاراكردنەوەی رێككەوتنی ٢٠٠٩ دەدرێت.

وتیشی، “دوای ئەو بڕیارە گەشتیارانی عێراق و توركیا دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی ئەو دوو وڵاتە بكەن”.

پێنچشەمەی رابردوو مستەفا كازمی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت سەردانی توركیای كرد و چەند پرسێكی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كران.

ساڵانی پێشووتریش عێراق و توركیا لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا رێككەوتبوون، بەڵام بەهۆی پرسی ئەمنییەوە توركیا تاك لایەنە ئەو رێككەوتنەی هەڵپەسارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا