پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی شەممە یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت و وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆماوەی دوو کاتژمێر و نیو دەبڕدرێن.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی و ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر 7:30 تا 10:00ی بەیانی دەبڕدرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی دەگرێتەوە.
بڕیارە سبەی تاقیکردنەوەکانی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبکات و تا سێ هەفتەی دیکە بەردەوام دەبێت.