پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد، بەهای دۆلار له به‌رامبه‌ر لیره زیاتر له له‌سه‌دا 33 دابەزی
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، لە دوای کۆتایی هاتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی وتارێکی پێشکەش کرد، کە بووە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرە بە ڕێژەی لە سەدا 33، لە ئێستادا هەر دۆلارێک بەرامبەر بە، 12,2756لیرەیە.
ئەردۆغان لە وتارەکەیدا وتی، “بۆ له‌مه‌وا هیچ هاوڵاتیه‌ك پێویست ناکات پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه “.
لەهەمان کاتدا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سیستمی ئابوری له توركیا وتی: “توركیا نه پلانی هه‌یه و نه پێویستی به‌وه‌یه بچوكترین هه‌نگاو بۆ دواوه له‌باره‌ی ئابوری بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه بهاوێژێت”.
لە چەند ڕۆکی ڕابردوودا، بەهای هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی 18,3674 لیره بوو بەڵام لە ئێستادا، هەر دۆلارێک بە بەهای 12,2756لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.