مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە و تێیدا چەند پرسێكی پەیوەست بە هەرێم و عێراق تاوتوێ دەكەن لەوانەش، پرسی سەرۆك كۆماری عێراق كە چاوەڕوان دەكرێت لەم كۆبونەوەیەدا بڕیاری یەكلاكەرەوەی لە بارەوە بدەن.

كۆبونەوەكە لە سلێمانی لە ناو بینای مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بەڕێوەدەچێت، لە كۆبونەوەكەدا دواین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان بەتایبەت دۆخی سیاسی عێراق و پشكی كورد لە حكومەتی نوێی عێراق باسی لێوە دەكرێت.

هاوكات، مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕووداوەكان دەخەنەڕوو، هەروەها پێدەچێت هەر لەو كۆبونەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەفەرمی كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق یەكلای بكاتەوە كە پۆستەكە بە شكی خۆی دەزانێت و پێشتر بۆ ماوەی چوار خول لای خۆی بووە.

رۆژی ٩ی ئەم مانگە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاساییان خواردو دواتریش دەستەی سەرۆكایەتی پەرلمان هەڵبژژێر دران.

لە ئێستاشدا زیاتر لە ٤٥ كەس كە ژمارەیەكیان كوردن خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە.

ساڵانی رابردو تائێستاش یەكێتی و پارتی رێككەوتنیان بەوجۆرە بووە، كە پارتی لە هەرێم پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت وەربگرێت، لە بەرانبەریشدا یەكێتی پۆستەكانی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگرانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت وەربگرێت.

بەڵام ئێستاش جۆرێك لە ناكۆكی لە نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دروستكردووە، چونكە پارتی دەیەوێت ئەو كەسەی دەچێتە ئەو پۆستە خواستی ئەوی لەسەر بێت، بەڵام یەكێتی بە مافی خۆی دەزانێت خۆی كاندیدەكە دیاری بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا