عێراق ئێران تۆمەتبار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق ڕەتی کردەوە هیچ ڕێکەوتنێک هەبێت لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی هەڵپەسێردراوی ئاو، هەروەها تارانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی یاری کردن بەو پرسە نێو دەوڵەتیە.

مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی، وڵاتەکەی نەگەیشتۆتە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر پشکی ئاو.

ئاماژەی بەوەشدا ئێران یاسا نێودەوڵەتیەکانی ئاو پێشێل دەکات، سەبارەت بەم پێشێل کردنەش بەفەرمی ئاگادارمان کردۆتەوە بەڵام هیچ وەڵامی نەداوەتەوە.

حەمدانی ڕایگەیاند، لە رەگەی وەزارەتی دەرەوە دۆسیەی ئاویان لەگەڵ ئێران بردۆتە دادگای دادی نێودەوڵەتی جەختی لەوەش کردەوە نێودەوڵەتیبوون لاپەڕەی ئێمەیە لەگەڵ تاران.

ئێران زیاتر لە 40ڕووباری گەورەو مامناوەند و بچوکی لە عێراق وشک کردووە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە تایبەت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەغدا دۆسیەکە بکات بە نێودەوڵەتی، چونکە بەم دواییانە عێراق زۆربەی کات ڕوبەڕووی وشکە ساڵی بۆتەوە، زیانی بە ناوچە کشتوکاڵیەکان گەیاندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا