وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی خۆپیشاندەرانەوە داوایەک لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا لەڕێگەی پۆڵەتیک پرێسەوە داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەکات، نەرم و نیان بن لەگەڵ خۆپیشاندەران و توندوتیژی دژیان بەکارنەهێنرێت، چونکە داواکارییەکەیان ڕەوایە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “داوای خوێندکاران داواکارییەکی ڕەوایە و ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدا بێت چ وەک وەزیر چ وەک زانکۆ و حکومەتیش هاوکار دەبین بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان و پشتوپەنایان دەبین”.

وتیشی: چەند مانگێک پێش ئێستا نوسراوێکم نارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانیش ناردیانەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بەهۆی قەیران و نەبوونی سیولە و ئەو کێشانەوە تا ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکراوە.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە لەڕێی ئەم خۆپیشاندانەوە نەبووە کە هەستمان بەوە کردبێ گرنگە ئەو داواکارییە جێبەجێ بکەین، بەڵکو لە سەرەتای دەستبەکاربوونمەوە ئەم داواکارییەم بە نوسراوی فەرمی ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا لەڕێی ئەم دەرماڵەیەوە کەمێک بارگرانی لەسەر خوێندکاران کەمبکەینەوە”.

ئارام محەمەد قادر وتیشی: پێویست بە خۆپیشاندان ناکات، ئەوان ئەگەر بهاتنایەتە لای من پەیامەکەیانم دەگەیاند، بەڵام هیچ داواکارییەک نەگەیشتووە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ماوەی دوو ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوامن لە خۆپیشاندان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان و پێدانی بەشە ناوخۆیی بەو خوێندکارانەی بەشێوەی پارالێڵ دەخوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا