بەتۆمەتی بەزاندنی سنور بەڕێگای نایاسایی سێ کەس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی هێزەکانی سنوری عێراق ئاشکرایکرد، بەتۆمەتی بەزاندنی سنور سێ کەسی بیانیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە بەڕێگای نایاسایی بێنە پارێزگای دهۆکەوە.

فەرماندەیی هێزەکانی سنوری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو سێ کەسی بیانی لەلایەن فەوجی سێی لیوای یەکی سنوری پارێزگای دهۆکەوە بەتۆمەتی تێپەڕاندنی سنور دەستگیرکراون.

ڕوونیکردەوە، ئەو کەسانە هەوڵیان داوە بەڕێگای نایاسایی بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون و ڕێکای یاسایی گونجاو بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا