پوتن: بەرژەوەندی روسیا و روسەکان بابەتێک نییە دانوستانی لەسەر بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا جەختی لەوەکردەوە، ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دانوستانیان لەسەر ناکرێت، بەڵام ئامادەین بۆ چارەسەری دیبلۆماسی لە قەیرانی ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا.

ڤلادمیر پوتن بە میدیای روسی ڕاگەیاند، “هێشتا وڵاتەکەمان کراوەیە بەڕووی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیبلۆماسی بۆ کێشە ئاڵۆزەکان”.

جەختی لەوەش کردەوە، بەڵام بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئاسایشی وڵاتەکە بابەتێک نین دانوستانیان لەسەر بکرێت.

جێی ئاماژەیە ڤلادمیر پوتن داوای ئەوە دەکات، ئۆکرانیا نەچێتەپاڵ هاوپەیمانانی ناتۆ، جگه لەوەش داوا دەکات هاوپەیمانان ئامادەییان لەسەر سنوورەکانی روسیا بەهێزنەکەن و لەو ناوچانە چڕنەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا