هاوپەیمانێتییەکی گەورەی سەربازی لەدژی ئەردۆگان دروستدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

چەند دەوڵەتێکی گەورەی جیهان بەنیازن هاوپەیمانێتیەکی گەورەی سەربازی لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا دروستبکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕتی روسی کە لە نوسینێکی “گیفۆرگ میرزایان”ی نووسەرەوە وەریگرتووە، هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا، ئیسرائیل، میسرو سعودیە هاوکاری و پشتگیری وڵاتی یۆنان دەکەن لەدژی ئەو هەنگاوانەی ئەردۆگان دەینێت.

نووسەر لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو وڵاتانە دەستتێوەردان دەکەن لەو ململانێیانەی نێوان تورکیاو یۆنان لەسەر ئەو دوورگەیەی دەکەوێتە سەر دەریای ئیجە.

پشتگیرییەکانی فەرەنسا بەجۆرێکە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەنیازە هێزی سەربازی وەک هاوکاری بۆ یۆنان بنێرێت.

لە هەمانکاتدا عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر هاوکارییەکانی بۆ یۆنان دەنێرێت لەدژی دەوڵەتی تورکیا، چونکە ئەو سەرۆکەی میسر تورکیا بەدوژمنی وڵاتەکەی دەزانێت.

لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیلیش لە هەنگاوەکانی تورکیا بێزاری خۆی دەربڕیوە، چونکە پێیوایە دەستتێوەردان لە مەسەلەی فەلەستین دەکات و هەربۆیە، حکومەتی ئیسرائیل لەدژی پلانەکانی ئەردۆگان هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ یۆنان چڕدەکاتەوە.

ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بەوەشکردووە ڕەنگە ئەنقەرە لەدژی ئەو هاوپەیمانێتییەی نێوان فەرەنسا و یۆنان بووەستێتەوە، چونکە سیاسەتی تورکیا لە هەموو بەرەکانەوە سیاسەتێکی دوژمناکارانەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەو نووسەرە باسی لەوە کردووە کە سعودیەش ناڕاستەوخۆ بەشداری لەو هاوپەیمانێتییە سەربازییە لە دژی تورکیا دەکات، بابەتەکەش پەیوەندی بە کوشتنەکەی جەمال خاشقچییەوە هەیە کە لەماوەی رابردوودا لە بینای کونسوڵخانەی لە ئەستەنبوڵ سعودیە کوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا