ئۆکراینا بە درۆن پایتەختی رووسیای کردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتوانی شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و دەورووبەری ئەو شارە، بە دەنگی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا بەخەبەر هاتن. کە بەرەو مۆسکۆ دەهاتن و ئامانجیان بوو هێرش بکەنە سەر ئەو شارە.

سێرگی سۆبیانین ،سەرۆك شارەوانی مۆسكۆ رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا، سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خستووتە خوارەوە کە بەرەو مۆسکۆی پایتەختی رووسیا هەڵدرابوون

سێرگی سۆبیانین، کە لە رێگەی تێلیگرامەوە هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە وتی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و هێزەكانی بەرگری ئاسمانی، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەیان خستۆتە خوارەوە كە هەوڵی هێرشكردنە سەر مۆسكۆیان دەدا.

بەڵام بەهۆی هێرشەکەوە زیاتر لە 50 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە لە چوار گەورەترین فڕۆکەخانەکانی پایتەخت، بەڵام لە چەند کاتژمێری پاش پووچەڵکردنەوەی هێرشەکە، دووبارە گەشتەکان دەستیان پێکردۆتەوە.

لە چەند مانگی رابردوودا، ئەمە چوارەمین جارە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەلایەن ئۆکرایناوە بە درۆن دەکرێتە ئامانج، پێشتریش لە دیارترین رووداودا، سەرۆکی رووسیا لەناو کۆشکی کرێملن کرایە ئامانجی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو و لەسەر باڵەخانەی کرێملندا تەقێندرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا