نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شنگال دەدات

ئەم بابەتە 85 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی قەزای شنگال بکەن بە پارێزگا.

رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی شنگال بکەینە پارێزگا، داواشی کرد سەرلەنوێ ناوچە ئێزدییەکان نۆژەن بکرێنەوە هەتا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

لایخۆیەوە نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، گەڕاندنەوەی روفاتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بۆ زێدی خۆیان، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی خەمگینی مێژووی پڕ لە ئازاری خوشک و برا ئێزدییەکانمانە.

وتیشی: بەهەماهەنگی لەگەڵ عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵ دەدەین شنگال بکەینە پارێزگا، هەتا چیدیکە نە ئێزدییەکان نە هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی ناوچەکە دووچاری رووداوی لەو شێوەیەی ماوەی رابردوو نەبنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە، له‌مەراسیمێكدا لە گوندی كۆجۆی شنگال، رووفاتی 104 ئێزیدی بەخاك سپێردران، كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە شەھید كرابوون.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک