نرخی بەنزین كەمدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی جێگیركردن و كەمكردنەوەی نرخی بەنزین، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دوو رێگا كارئاسانی بۆ بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکان دەكات، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێریش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر بۆ میدیای فەرمی پارتی ئاشكراكردووە، حکومەتی ھەرێم دەیەوێت دوو جۆر ئاسانکاری بۆ بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکان بکرێت، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین جێگیر بێت و گران نەبێت، لەوانە ھاوردەکردنی بەنزین ھەندێک توندتر کراوە، کە پێویستە کوالێتی بەرز بێت و بەپێی ڕێنوێنیی نوێ بێت.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر لەبارەی كارئاسانیەكی دیكەوە باسی لەوەكردووە، حكومەت بەنیازە لە ڕێکارەکانی ھاوردەکردنی بەنزین لە خاڵە سنوورییەکان ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکات و بازگەكان هەڵبگرێت، ئەوانیش لە بەنزینخانەکان ھەندێک ھاوکارییان دەکەن، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەندێک ڕێکارمان گرتووەتە بەر و توانرا رێگە نەدرێت نرخی بەنزین بەرز بێتەوە و ڕێکارەکانیان بۆ ئاسانتر کردن، بۆیە ھاوکارییان کردن و نرخی بەنزین ئێستا باشتر بووە و گرانتر نەبووە، ئەگەر نا گرانتریش دەبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، سوتەمەنی و بەتایبەت نرخی بەنزین گرانبوونی بەخۆوە بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا