حەلبوسی: چیاو بیابانەکانی عێراق بۆپێکهێنانی حکومەتی زۆرینە بەرەو نەجەف هەنگاودەنێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، “چیا و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەف هەنگاودەنێن بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە”.

ئەمڕۆ دووشەممە حەلبوسی لە تویتەری خۆی نوسی: “سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەسەرچوو، ئەمڕۆ چیا و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەفی پیرۆز هەنگاودەنێن بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی بێخەوشی نیشتیمانی عێراقی، نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی”.

بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە گەیشتنە نەجەف بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک