پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سبەی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور”.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.
هاوکات، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 36 پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 27 پلەی سیلیزییە.