بڕیاری نوێ لە شانەی قەیرانەكانی كەركوكەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی قەیرانەكانی كەركوك لەنوێترین بڕیاریدا رایدەگەیەنێت، فەرمانبەر و هاوڵاتی بۆ چونە ناو فەرمانگەی حكومی پێویستە كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان پێبێت و پشكنینی كۆرۆنایان كردبێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی پارێزگاری كەركوك ئەمڕۆ یەکشەممە 22 ئابی 2021، شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە چەند بڕیاری نوێی بۆکۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە دەرکردووە.

بەگوێرەی بڕیارەكە شانەی قەیرانەکانی کەرکوک بڕیاری داوە بەڕێکخستنەوەی کاتەکانی دەوامكردنی فەرمانبەران كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە پێویستە فەرمانبەران رۆژانە تا کاتژمێر 2:45 خولەک دەوام بكەن.

ئەوەشهاتووە، لەرۆژی 1\9\2021 وە، پێویستە هەر فەرمانبەرێک کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای هەبێت یاخود پشکنینی PCRی کۆرۆنای کردبێت.

هاوكات بڕیاردراوە لەمڕۆوە دەوامی تەواوی دام و دەزگاو فەرمانگەكانی سەردەوڵەت بەڕێژەیلە 50% بێت، فەرمانگەکانی “تەندرووستی، نەوت، شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، سەرچاوەکانی ئاو”یش دەوامیان بەڕێژەی لە 75% دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا