پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داوا دەکەن بەزوویی شەڕ و پێکدادانەکانی سودان ڕابگیرێت، واشنتنیش دەڵێت، پێویستە بە بێ مەرجی پێشوەختە ئەم شەڕە بوەستێنن.
هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوای کرد بەزوویی شەڕ لە سودان بوەستێت و داوای لە دەسەڵاتدارانی سودان کرد بگەڕێنەوە سەر بژاردەی گفتوگۆ.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە دۆخی سودان دەربڕی و وتی، خەمی سەلامەتی گیانی سەربازان و هاوڵاتیانی ئەمریکامانە لە سودان.
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە ناکۆکییەکانی سودان بەردەوامییان هەیە و بەگوێرەی ئاماری سوپای سودان، تا ئێستا 56 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 600 کەسیش بریندارن.
لە دوێنێوە دەنگی تەقینەوەی گەورە خەرتوومی پایتەختی سودان و چەند شارێکی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و پێکدادانی چەکداری قورس لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوویداوە و هێشتاش بەردەوامی هەیە.