سلێمانی؛ کەسێك دەستگیرکرا کە 30 هەزار دۆلار و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی بردبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە 30 هەزار دۆلار، واتە سێ دەفتەری لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دزیبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش سکاڵای هاوڵاتییەک لەسەر دزرانی 30 هەزار دۆلار (سێ دەفتەر) لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کوردستان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردو تواندرا لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامدەری دزیەکە دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک و بڕێک لەو پارەیەی دزیبووی.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (پ، و، ا) کە پێشینەی تاوانی هەیە،بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

May be an image of 1 person

 

May be an image of money and text

May be an image of car

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا