وادەی مامەڵە و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەنجامدانی ئاسانکاری وادەی مامەڵە و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،” ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024 دەرچووە وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج تاوەکوو رۆژی پێنجشەممە 22-2-2024 درێژدەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای بەرواری 22-2-2024، بەهیچ شێوەیەک وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژ ناکرێتەوە.

ڕوونیکردەوە،” هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان نەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی و پێدانی تێچووی حەج ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و مافی بەشداریکردن لە پرۆسەی حەج نامێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا