لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانکی ناوەندنی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە جۆرەکانی دراوی عێراقی.

بەپێی ئاژانسەکانی عێراق، محەمەد مونیر لە لێدوانێکیدا ڕوونیکردەوە، بۆ وەڵامدانەوەی خواستەکانی بازاڕ و سنوردانان بۆ پەرەسەندنەکانی دراوەکە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانکی ناوەندنی دەستدەکات بە گۆڕانکاری لە جۆرەکانی دراوی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی دەرچوون و گەنجینە لە بانکی ناوەندی کاردەکات لەسەر تاوتوێکردنی توانای چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتووشدا بڕیار لە بابەتەکە دەدرێت.

دەربارەی نرخی دۆلاریش باسی لەوەکرد، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی کارئاسانی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی داهاتوودا نرخی دۆلار بگاتە ئەو ئاستەی بانکی ناوەندی دیاریکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا