راپۆرتێكی پزیشكی لەبارەی ژەهرخواردكردنی مەلا بەختیار بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەو نەخۆشخانەیەی ئەڵمانیا كە چارەسەری مەلا بەختیار دەكەن راپۆرتێك لەبارەی ژەهرخواركردنەكەیەوە بڵاوبكەنەوەو جۆر و بڕی ژەهرەكە ئاشكرا بكات.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی روداو ماوەی دوو هەفتەیە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نەخۆشخانەیەكی بەرلین بەهۆی “ژەهرخواردكردنییەوە” چارەسەر وەردەگرێت.

بەپێی راپۆرتەكە، بڕیارە ئەو نەخۆشخانەیەی كە چارەسەری مەلا بەختیار دەكەن راپۆرتێك لەبارەی ژەهرخواركردنەكەی بڵاوبكەنەوە. توێژەرێكیش كە قسەی بۆ كەناڵەكە كردووە، دەڵێت، “جۆر و بڕی ژەهرەكە لە راپۆرتەكەدا ئاشكرا دەكرێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە پشكنینی ورد بۆ مەلا بەختیار كراوە و بڕیارە ئەو پرۆفیسۆرەی كە تایبەت پشكنینی بۆ كردووە راپۆرتێك ئامادە بكات و راپۆرتەكە دەریدەخات كە مەلا بەختیار چەند ژەهری جیوەی وەرگرتووە و زیانەكان چین.

رۆژی 1-11-2021 مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی “ژەهرخواردكردنییەوە” وتارێكی لە ئەكاونتەكەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە لەسەر دەستی “هەڤاڵان” ئەو هەوڵە دراوە.

ئاراس تاڵب، توێژەری ئەكادمیی سیاسیی كە ماوەی 22 ساڵە لە ئەڵمانیایە چاودێری دۆخی تەندروستیی مەلا بەختیار دەكات راگەیاندووە، ئەوانەی كەسی نزیكی مەلا بەختیارن هەواڵی باشیان پێداوم، رۆژی یەكەم و دووەم رەنگە باری تەندروستیی باش نەبووبێت، بەڵام ئێستا چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستیی باشە و بەرەو باشتریش دەڕوات.

سەبارەت بەو پرۆفیسۆرەی بڕیارە راپۆرتێك لەبارەی مەلا بەختیار ئامادە بكات، ئاشكرایكردووە، ئەو نەخۆشخانەیە كە ئەنجامی پشكنینەكان دیاریدەكات تەنیا ئەوە دیاریدەكەن كە مەلا بەختیار ژەهرخواردكراوە و رێژەی ژەهرەكە چەند بووە و چی بووە، ئەوەش دەبێتە بەڵگەیەك بۆ ئەو كەسە كە دەرمانخوارد كراوە، بەڵام پزیشكەكان ناتوانن ئەوە بڵێن كە ئەوە بەهەڵە دەرمانخوارد كرابێت. بۆیە ئەوان هەر ئەوەندە دەتوانن كە بزانن رێژەكەی و جۆری ژەهرەكە چییە.
بەگوتەی ئەو توێژەرە، ژەهرخواردكردن لە مێژووی مرۆڤەیاتی مێژووییەكی دوورودرێژی هەیە و بۆ 4 هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و “لە عێراقیش ئەوە هەبووە وەك مەلیك فەیسەڵی یەكەم ژەهرخوارد كراوە و لە جیهانیشدا ئەوە روویداوە و ئەو ململانێیانەش هەر هەبووە.”

لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا ئەو توێژەرە دەڵێت “بابەتی ژەهرخواردكردنی دەكرێ مەلا بەختیار لە عێراق سكاڵا تۆماربكات، بەڵام ئەو كەیسە باوەڕناكەم ببێتە كەیسێكی نێودەوڵەتی، لەبەرئەوە دادگەی ئەڵمانیا ئەو كەیسە وەرناگرێت.”

رۆژی چوارشەممە 3-11-2021 ئاسۆ خانەقینی، كە خوشكەزای مەلا بەختیارە روونكردنەوەیەكی لەبارەی تەندروستی مەلا بەختیار بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئێستا باری تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانەیەكی شاری بەرلینە لە ئەڵمانیا و لە ژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری ژەهرخواردكردنی دەكرێت.

ئاسۆ خانەقینی لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا، سەرجەم وردەكارییەكانی چارەسەركردنی مەلا بەختیار بە وێنە و دۆكیومێنت بڵاودەكاتەوە.

پرسی “ژەهرخواردكردنی” بەرپرسانی یەكێتی دوای رووداوەكانی 8ـی تەممووزی 2021 بووەتە رۆژ، بەتایبەت دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی بە “ژەهرخواردكردنی” تۆمەتباركرد و لە میدیاكانەوە وتی، ئەوەی بە بەڵگە لایە و لەئاییندەدا بەڵگەكانیش دەخاتەڕوو.

مەلا بەختیار رۆژی 20-10-2021 هەرێمی كوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە.
سەرچاوە: روداو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا