بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان داوا دەکرێت لێکۆڵینەوەیەک لە دژی تورکیا بکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەلید حەسەن چالاکوانی بواری ژینگە، داوای لێکۆڵینەوە دەکات لە وشکردنی زیاتر لە هەزار دۆنمە دارستانەی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە وشککراون.

وەلید حەسەن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار دۆنم لە دارستانەکانی کوردستان لە لایەن تورکیاوە وشککراون، بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەسەدان تۆن لە دارانە گوازراونەتەوە بۆ تورکیا، پێویستە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە ڕاستیەکان ڕوونبکرێتەوە بۆ ڕای گشتی.

ئاماژەی بەوەشدا، وشککردنی دارستانەکانی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر ژینگەی کوردستان یەکێکە لە جۆرەکانی تاوان.

جەختی لەوەشکردەوە، بە گرنگی دەزانن تیشک بخرێتە سەر سوتاندن وشککردنی دارستانەکانی کوردستان لە لایەن تورکیاوە بە تایبەت لە ڕێگەی بۆردوومانکردن و  تۆپباران کردنەوە.

وتیشی، هێزەکانی سوپای تورکیا بە بیانوی شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە بۆردوومانی سەختی چیاکانی کوردستان دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا