چوار ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە11ی کانونی دووەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، چوار ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان زیاددەکرێت.

لوما هاشم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراکیەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند،” بەمەبەستی ئامادەکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان کۆمپانیاکەیان دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ جیاواز دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی دیکە ئەمساڵ چوار ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان زیاددەکرێت ئەوانیش، نیشاستە، شەعریە، مەعکەرۆنی و ئاردی سفر.

ڕوونیکردەوە، بۆ سەرجەم خێزانەکان بەبێ جیاوازی بەشەخۆراکەکە وەک یەک دەبێت و لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەکرێت و لەماوەی 10 ڕۆژدا تەواو دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا