سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی مالی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەئاکامی کودەتایەکی گەورەی سەربازیدا لە مالی، دەستگیرا بەسەر دامەزراوە گەورەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەو بەو هۆیەوە سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەستبەسەرکران.

ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە کە ئەو سەربازانەی کودەتاکەیان لە مالی ئەنجامداوە، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بەناوی “لیژنەی نیشتمانی بۆ ڕزگارکردنی گەل” کە لەئێستادا کاربەڕێکەرن و وەک خۆیان دەڵێن “دەیانەوێت لە وڵاتدا دەسەڵات لە حوکمی سەربازییەوە بگۆڕن بۆ دەسەڵاتێکی سیاسی مەدەنی”.

ئەو دەسەڵاتە سەربازییەی کودەتاکەیان ئەنجامداوە لە بەیانێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئامانجیانە بەمنزیکانە هەڵبژاردنی گشتی لەسەرتاسەری وڵات ئەنجام بدەن.

لیوا ئیسماعیل واگی وتەبێژی سەربازانی کودەتاکە لە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیەوە وتی “ئێمە هێزێکی کۆکراوەی نیشتمانین، لەنێو ئەو لیژنەیەدا کاردەکەین کە بۆ ڕزگارکردنی گەل پێکهێنراوە، بڕیارمانداوە ئەو بەرپرسیارێتییە بخەینە سەرشانی خۆمان بەرانبەر گەل و مێژوو”.

لەسەروبەندی ئەو کودەتایەدا ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتای سەرۆکی ئەو وڵاتە لەسەر شاشەی تیڤی وڵاتەکەی ئاشكرایکرد کە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت دوای ئەوەی سەرۆک دەکەوێتە دەست هێزی سەربازی کودەتا، لەژێر هەڕەشەی تفەنگدا ناچار بە وازهێنانی لە دەسەڵات کراوە.

هەموو ئەوانەی روودەدەن دوای ئەوە دێت مالی لەسەر دەستی کیتای سەرۆکی پێشوو دووچاری قەیرانێکی قووڵی دارایی هاتووەو بەوهۆیەوە دەنگی ناڕەزایەتی تاکو دەهات بەرزتر دەبووەوە.

جگە لە ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتای سەرۆکی مالی، بوبوسیسی سەرۆک وەزیران و چەندین بەرپرسی دیکەی گەورەی سەربازی لەو وڵاتە دەستگیرکراون و لەژێر دەستی ئەو سەربازانەدان کە کودەتاکەیان ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە هاوپەیمانییەک دروستبووە کە وەک بزووتنەوەیەکی ناڕازی لەگەڵ گەلی مالی داوای دەستلەکارکێشانەوەی کیاتی سەرۆکی پێشوویان دەکرد، بۆ ئاژانسی رۆیتەرز باس لەوە دەکەن کە ئەوەی روویداوە بریتیی نییە لە کودەتایەکی سەربازی، بەڵکو ڕاپەڕینی گەلی مالییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا