هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی گومرگی چین رایگەیاند، لەماوەی 10 مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی %12 کەمیکردووە.

لە راپۆرتێکی ئیدارەی گومرگی چیندا هاتووە، “لەماوەی 10 مانگی رابردوودا عێراق بڕی 323.84 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە”.

ئەوەش هاتووە، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین لەماوەی ئەم 10 مانگەدا، 32.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە بۆ هەر مانگێک.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2020، عێراق بڕی 368 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کرد، بە تێکڕای 36.80 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر مانگێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا