سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی عێراق و هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی بەغدا بکات و لە لوتکەی بەغدا بەشداری بکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستان کۆبێتەوە.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا (ئیلێزێ) ئەمڕۆ چوار شەممە 25ی ئابی 2021 رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەشداریكرن لە كۆبوونەوەی لوتكەی بەغدا سەردانی عێراق بكات و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

لەماوەی رابردووی ئەمساڵیشدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسای كردو لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا