رێباز حەملان: ئەگەر پشكی هەرێم بگات لێبڕین كەم دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان دەڵێت، ئەگەر پشكی هەرێم لە بەغداوە بگات لێبڕینی رێژەی 21% ی موچەی فەرمانبەران كەم دەكەنەوە و هەوڵدەدەن نەیهێڵن.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەرەهێنان رایگەیاند: ئەركی لە پێشینەی حكومەت دابینكردنی موچەی تەواوەتی فەرمانبەرانە، ئەگەر پشكی هەرێم لە بەغداوە بگات، لێبڕین كەم دەبێتەوە یان نامێنێت.

ئاشكراشیكردووە، كە هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە دەدرێت ، ئێستادا بۆ دابینكردنی مووچە كە %21ی مووچە دەبڕدرێت، پێویستمان بە 720 ملیار دینارە، بۆیە گەر مووچەی تەواو بدرێت، حكومەتی هەرێم پێویستی بە 895 ملیار دینارە.

لە دوای رێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر پشكی هەرێم و چۆنیەتی رەوانەكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% ی داهاتی نانەوتی هەرێم، پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دانراو بڕەكەی بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا