پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەمڕۆوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستی پێكرد و بۆ هەر تۆنێك بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت بە جووتیاران لەبەرامبەر كڕینەوەی گەنمەكانیان.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ڕۆژی شەممە 28_5_2022، لەسایلۆی هەولێر پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستی پێكردووە لە ژێر چاودێری وەزیری بارزگانی و پیشەسازی.
پاش ئەنجامدانی ڕێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە، لەلایەن سایلۆی هەولێرە وە وەرگیرا و گەنمێكی زۆر جوان بوو.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی (850) هەزاردینار بۆ كڕینی هەرتەنێك لە گەنم دەدەنە جوتیاران و بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داهاتودا سەرجەم سایلۆكان بەڕوی جوتیاراندابكرێنەوە.