دادوەرێكی دادگای باڵای تاوانەكان بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ هەینی محەمەد عریبی یەكێك لەو دادوەرانەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، كە دادگایی سەددام حسێن و سەرانی دیكەی بەعسی كرد، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە ، دوای توشبوونی ناوبراو بە كۆرۆنا و مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشكدا ئەمڕۆ هەینی محەمەد عریبی گیانی لە دەستدا.
محەمەد عریبی، لە ساڵی 1969 دا لە بەغدا لە دایكبووە و لە ساڵی 1987 دا لە بەشی یاسای زانكۆی بەغدا دەستی بە خوێندن كردووە و لە ساڵی 1992 دا بڕوانامەی بە كالیۆریۆسی لە یاسا دا بە دەستهێناوە.

دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و پێكهێنانی دادگای باڵای تاوانەكان بووەتە دادوەری ئەو دادگایە و دادگایی سەددام حسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق و بەشێك لە سەرانی حزبی بەعسی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا