عامری رەخنەی توند لەخۆپیشاندەران دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس:
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رەخنەی توندی لەخۆپیشاندانەكەی شاری بەغداو شارەكانی تری عێراق گرت‌و بە “فیتنەو رێگەخۆشكەر بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەعسییەكان” ناوی بردن.

هادی عامری لەمیانی لێدوانێكی وتی: ئەوە حیزبی بەعس بوو، كە زەمینەی بۆ دروستبوونی رێكخراوی قاعیدەو داعش خۆشكرد.

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح وتیشی: هەر حیزبی بەعس بوو رێگەی بۆ خۆپیشاندانەكانی تشرین كردەوە، كە ویسیان لەو رێگەیەوە بگەڕێنەوە سەر دەسەڵات لەعێراق.

باسی لەوەش كرد، لەساڵانی رابردوو حیزبی بەعس چەندین “ُپیلان”ی هەبووەو بەردەوامیش دەبێت لەسەر هەوڵەكانی بۆ “پیلانگێڕی” لەعێراق.

هەروەها وتی: قەیرانی ئابووری و ئەو كێشە دارایەی، كە ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، بە رۆئیایەكی روون و ئاشكرا و ڕاشكاوانەی ئابووری چارەسەر دەكرێت، نەك بە “نانەوەی ئاژاوەو پشێوی”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 بەهۆی ناڕەزایی خەڵك لەدەسەڵات زنجیرەیەك خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی عێراق بەرێوەچوو، كە ناوە ناوە تائێستاش خۆپیشاندانەكان بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا