پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری دارایی عێراق له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق ئاماژه‌ی به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق داوه.
به‌گوێره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه و ئه‌و به‌شه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ئاماده‌كراوه، بڕیاردراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی 50%
ده‌رماڵه‌ی میوانداریی 20%
ده‌رماڵه‌ی ناجێگیر 20%
ده‌رماڵه خواردن 33%
ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه 50%
ده‌رماڵه‌ی بڕاوه 40%
ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت 60%
ده‌رماڵه‌ی خزمه‌تی زانكۆیی 60%
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه له‌ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه و پێده‌چێت په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیبكاته‌وه و ده‌نگی پێنه‌دات.
باسم خه‌شان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقه‌وه ده‌ڵێت، بڕینی به‌شێك له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌نیازه ڕه‌تكراوه‌یه و هه‌رگیز ڕێگه‌نادرێت ئه‌وه ئه‌نجامبدرێت.