یەكێتی و پارتی پلانی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەكان تاووتوێ دەكەن

ئەمڕۆ 12ی ئەیلول، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆبوونەوە و دواتر لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكەیان خستەڕوو.

لە سەرەتای كۆنفڕانسەكەدا خەسرۆ گۆران بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، بەیەكەوە هاوڕابوون لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێم گفتوگۆ بكەن، بۆ جێبەجێكردنی بەرژەوەندییەكانی كورد لە عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

وتیشی: تائێستا روون نەبۆتەوە، چۆن هەڵبژاردنەكە ئەنجامدەدرێت، فرە بازنەیی یان یەك بازنەیی دەبێت، ئەوەی گرنگە لایەنەكوردستانییەكان یەك هەڵوێستیان هەبێت.

لای خۆشیەوە رزگار عەلی ئاماژەی بەوەكرد، كۆبونەوەكە تایبەت بووە بە یاسای هەڵبژاردنەكان، هەردوولاش بە بەشداری سەرجەم حزبە كوردستانییەكان كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی كاربكەن لەسەر باشترین بژاردە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان.

وتیشی: هیچ قسەیەك لەسەر ئەوە نەكراوە بەیەك لیست یان سەربەخۆ بەشداری بكەن لەگەڵ پارتی، ئەوەی گرنگە بۆ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە بەیەكەوە كۆدەنگ بن و یەك پلانیان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردن هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا