عێراق و روسیا پێداچوونەوە بەپەیوەندییەكانیاندا دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

عێراق و ڕوسیا تاوتوێی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆدا دەكەنەوە

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند :” وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی روسیا لە بەغدا لە كۆبونەوەیەكدا بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی باڵیۆزی روسیا لە بەغدا جەختیان لە گرنگی بەرزکردنەوەی قەبارەی هاوکاری نێوان هەردو وڵات لە هەموو بوارەکاندا كردۆتەوە”.

لەلایەن خۆیەوە، ماکسیم ماکسیمۆڤ  باڵیۆزی روسیا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی عێراق و کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا