راستی هەوڵەكان بۆ دروستكردنی هەرێمی سوننە لەعێراق

پۆڵەتیك پرێس:
ناجح میزان سیاسەتمەداری دیاری سوننە ئەو ڕاستییەی ئاشكراكرد، كە گوایە سەركردە سوننەكان بەنیازی پێكهێنانی هەرێمێكن بۆ سوننەكانی عێراق.

ناجح میزان لەمیانی لێدوانێكی وتی: ئەو هەواڵ و زانیارییانەی، كە باس لەوە دەكەن، سەركردە سوننەكان كار بۆ ڕاگەیاندنی پێكهێنانی هەرێمێكی سوننە مەزهەب دەكەن، دوورە لەراستییەوە.

هەروەها وتیشی: ڕای گشتی سوننە لەگەڵ پێكهێنانی هەرێمی سوننەدایە، ئەوەش خەونێكی هەموو لایەكە، بەڵام سەركردەكانی سوننە هیچ جدییەدێكیان نییە بۆ هەوڵێكی لەو شێوەیە.

باسی لەوەش كردووە، سەركردە سوننەكان لە كاردانەوەی میلیشیاكانی سەر بەئێران دەترسن، ئەگینا ئەوانیش ئەو خەونەیان هەیە، بەڵام بەئاشكرا باسی ناكەن.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە سەركردە سوننەكانی عێراق دەستیان بەكۆبوونەوە كردووە، بۆ ئەوەی كار بۆ راگەیاندنی هەرێمی سوننە مەزهەب لەعێراق بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا