“ئەگەر رێككەوتن نەكرێت دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام نادرێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق بایكۆتی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەكەن ئەگەربێت و پێش كاتی دانیشتنەكە هێز و لایەنە سیاسییەكان نەگەنە رێككەوتن.

رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەر هێز و لایەنە سیاسیەكان نەگەنە رێككەوتن پێش 26ی ئەم مانگە، ئێمە و چوارچێوەی هەماهەنگی و سەربەخۆكان، بڕیارمان داوە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەكەین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.

وتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەو فراكسیۆنانە بایكۆتی دانیشتنەكە بكەن، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام نادرێت، چونكە ئەگەر 220 پەرلەمانتار ئامادەنەبێت بۆ كردنەوەی دەرگای هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دانیشتنەكە ئەنجام نادرێت.

باسی لەوەكرد هیوادارین هەموو لایەنەكان بگەنە رێككەوتن لە پێناو ئەوەی حكومەت پەكنەخرێت و كێشە دروست نەبێت، چونكە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كاریگەری خۆی دەبێت بەڵام ئەگەر رێككەوتن نەكرێت بەدڵنیاییەوە دانیشتنەكە پەك دەخرێت.

رۆژی 15_3_2022 سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراقی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: 40 پاڵێوراو كێبڕكێ دەكەن بۆ پۆستەكە، هاوكات بڕیاریدا لە 26ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا