نوسینگەی کۆمپانیایەکی گەورەی پەیوەندی لە عێراق دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، نوسینگەی هەردوو ئەپی وەتسئاپ و فەیسبوک لە عێراق دەکرێتەوە.

باسم ئەسەدی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پەیوەندی و زانیارییەکان لە وەزارەت رایگەیاند، کردنەوەی نوسینگەی هەردوو ئەپی وەتسئاپ و فەیسبوک یاخود ئەپەکانی دیکە لە عێراق ئامانجێکە کە وەزارەت لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان کاری لەسەر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بابەتە پێویستی بە ئاسانکاری دەوڵەت و هەماهەنگی هەیە لەنێوان وەزارەت و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، لەگەڵ هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ئەپانە، تا بتوانن بڕوایان پێبهێنن نوسینگەکانیان لە عێراقدا بکەنەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، سودی ئەم هەنگاوە بۆ عێراق خۆی لە پلەی وڵاتەکە و پێگە نێودەوڵەتییەکەی دەبینێتەوە.

بە کردنەوەی نوسینگەی ئەو ئەپانە لە عێراق، بەکارهێنەرانی وڵاتەکە هەموو مافێکیان دەبێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر دووچاری هەر کێشەیەک ببنەوە و سکاڵا تۆمار بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا