رەوتی سەدر لەگرنگی خۆپیشاندانەكانی ئێستا كەمدەكاتەوە

ژمارەی بینین: 36

پۆڵەتیك پرێس:
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر لەگرنگی ئەو خۆپیشاندانەی كەمكردەوە، كە بڕیارە لە رۆژی 25ی ئۆكتۆبەر بەرێوەبچێت‌و ئاماژە بەوە دەكات، ئاستی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دابەزیوە.

حاكم زاملی سەركردە لە رەوتی سەدر دەڵێت: ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە 25ی ئۆكتۆبەری 2020دا، وەك خۆپێشاندانەكانی 25ی ئۆكتۆبەری 2019 كاریگەر نابێت.

حاكم زاملی دەشڵێت: بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی ئەمساڵ لە 25ی ئۆكتۆبەردا سنووردار دەبێت و خۆپیشاندانی گەورە و ملیۆنی نابێت، بۆیە هیچ كاریگەری نابێت‌و جیاوازی نابێت لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانە لە 1ی ئۆكتۆبەرەوە دەستیان پێكردووە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی پشتگیری جەماوەری‌و تەنانەت سیاسیش بۆ خۆپیشاندانەكان.

ماوەیەكە چالاكوانان داوای خۆپیشاندانی فراوان دەكەن، ئەوەش لەیەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوو، كە لە 25ی ئۆكتۆبەر ئەنجامدرا.