كازمی دەستگیركردنی ژمارەیەك لە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی عوزێمی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری راگەیاند كە تێوەگلاون لە هێرشەكەی سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم لە باكووری پارێزگای دیالە و وتی: ئەو چەكدارانە جێگایان لە عێراق نابێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاندووە كە لە هەفتەی رابردوودا، هێزە ئەمنییەكان سەركەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستاندا، تۆماركردووە و گوتوویەتی “هێزە ئەمنییەكان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی پاكسازیكردنی ناحیەی عوزێم لە تیرۆریستان ئەنجامداوە”.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆكوەزیرانی عێراق لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ئاشكرای كردووە كە هێزی ئاسمانیی عێراق لە میانی زنجیرەیەك هێرشدا، ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لە ژمارەیەك ناوچە بۆردومان كردووە و لە ئاكامدا، ژمارەیەك داعش كوژراون.

ئاماژەی بەوەیش داوە كە مستەفا كازمی باسی لەو سەردانەی كردووە كە لە هەفتەی رابردوودا بۆ ناوچە سنوورییەكانی باكووری رۆژئاوای عێراق ئەنجامی داوە و وتوویەتی “لە سەردانەكەمدا، هێزە ئەمنییەكانمان راسپارد كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ رێگەرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان”.

21 ی ئەم مانگە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی هێزەكانی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم باكووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە ئاكامدا، ئەفسەرێك و 10 سەرباز كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا