پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، عێراق سورە لەسەر بەكارهێنانی تەكنیكی بارانبارینی دەستكرد، سێ فاكتەریش دەخاتەڕوو بۆ سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە كە عێراق دەكاتە یەكەم وڵات كە ئەو تەكنیكەی بەكارهێنابێت.
جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، بارانی دەستكرد یەكێكە لەو رێوشوێنانەی كە جیهان بەكاریدەهێنێت بۆ بەرەنگاربونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا وەك وشكبون و بە بیابانبون و خۆڵبارین، تائێستا هەوڵی توێژینەوەی زۆر هەیە لەلایەن وڵاتانەوە كە عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەپێشەوەیە بۆ بەئەزمونكردنی ئەو پرۆسەیە.
وەزیری ژینگەی عێراق راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و بنبڕكردنی بە بیابانبونی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ تائێستا نەگەیشتون بە بەدەستهێنانی ئەو تەكنیكە تا پشتی پێ ببەسترێت بۆ بارانباراندنی دەستكرد، چونكە پرۆسەكە پێویستی بە شێ و كەشی گونجاو و ئاڕاستەی با هەیە تا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، لە هەمانكاتدا عێراق سورە لەسەر بەكارهێنانی ئەو تەكنیكە لە داهاتودا.