فالح فەیاز لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی‌ حەشدی شەعبی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریادا كۆبوەتەوەو بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی سوریا لە كۆبونەوەكەدا هاوكاری نێوان هەردو وڵات بە تایبەت بابەتە ئەمنییە هاوبەشەكان تاوتوێ كراون.

سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لەبارەی‌ ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە كە رۆژی چوارشەممە 2_3_2022 ئەنجامدرا ئاشكرایكردوە، ئەسەد و فەیاز باسیان لە بوارەكانی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كردوە، بەتایبەت بابەتە ئەمنییە هاوبەشەكان كە پەیوەندیدارن بە كۆنترۆڵكردنی سنورەكان و بەرەنگاربونەوەی‌ گروپە تیرۆریستییەكان لەو ناوچەیە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەشهاتوە، تەئكید لە گرنگی هەوڵەكان كراوەتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی‌ ئەوەی‌ وڵاتانی پشتیوانیكەری تیرۆر بۆ زیندوكردنەوەی‌ ئەو رێكخروانە پێی هەڵدەستن و مەبەستیانە گورز لە سوپاكانی‌ سوریا و عێراق لە هەردو روی سنورەوە بوەشێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا