وەزارەتی بازرگانی لەبارەی هاتنی پارەی گەنمی جووتیاران لەبەغداوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هاتنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵانی (2014 و 2015 و 2016) لەلایەن بەغداوە، بەهۆی رۆتینیاتەوە نەگەشتووە و ئومێددەكەین لە نزیكترین كاتدا بگات.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەردەوام لە كۆبوونەوەداین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق و بۆ ئەو مەبەستە لە نوێترین سەردانماندا ئەمڕۆ بەڕێوەبەری سایلۆكان لەبەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم وتی: ئەوەندەی ئێمە بزانین هاتنی ئەو پارەیە هیچ كێشەیەكی نەماوە و تەنها بەهۆی رۆتینیاتەوە رەوانە ناكرێت، ئێمە سەرجەم زانیاری و داتاكانمان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە.

دڵنیاییشیدا لەوەی حكومەتی عێراق پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەو سێ‌ ساڵە (2014 و 2015 و 2016) رەوانە دەكات، چونكە لە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراكیشدا جەخت لەسەر ناردنی ئەو پارەیە كراوەتەوە.

رۆژی 4ی ئابی 2022 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەفتەی داهاتو پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جوتیاران دابەش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا