داعشەكانی عێراق پەیوەندی بە داعشەكانی خۆراسانەوە دەكەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایان و چاودێرانی ئاسایش ئاشکرایان کرد، زۆرێک لە چەکدارانی داعش دەستیان کردووە بە کۆچ کردن بۆ ئەفغانستان، بۆ پەیوەندی کردن بە داعشی خۆراسانەوە.

جەختیان لەوەش کردەوە، دیارە ئەفغانستان دەبێتە گەرمترین ناوچەی تیرۆریزمی جیهانی، دوای ئەوەی پێکهاتەکانی ڕێکخراوی داعش، بڕیاریان داوە لە سوریا و عێراق بچنە ئەفغانستان، بۆ ئەوەی شەڕ لەگەڵ تاڵیبان بکەن.

جاسم محەمەد، توێژەر لە بواری  ئاسایشی نێودەوڵەتی تیرۆر بەڕێوبەری ناوەندی ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانەکان وتی”ڕێکخراوی خۆراسان لقێکی داعشە، لە ئەفغانستان داعشی سوریا و عێراقیش رادەکێشن بەرەو لای خۆیان بۆ ئەوەی یەک ئامانجیان هەبێ و شەڕ لە دژی تاڵیبان بکەن”.

محەمەد عەبدولسەلام، شارەزای بواری ئاسایش و سەربازی سوری-ش وتی، پێم وانیە داعش  بیانەوێت شەڕ لە دژی تاڵیبان بکەن یاخود جێگەی سوپای ئەمریکا بگرنەوە، بەڵکو تەنها دەیانەوێت هێزێکی تیرۆریستی لە ناوچەکە پێکبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا