“حكومەت بە سەختی باجی هەڵەكانی خۆی دەدات”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێستا هەرێم لە دۆخێكی سەختدایەو باجی هەڵەكانی رابردوی دەدات، دەشڵێت، دەبێـت بەهەر شێوەیەك بێت حكومەت مووچە دابینبكات.

شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، سیاسەتی چەوتی حكومەتی هەرێم وایكردووە، نوێنەرانی كوردیش لە عێراق نەتوانن هەڵەكانی راستبكەنەوە، ئەوەشی روودەدات بەهۆی سیاسەتی هەڵەی كەڵەكەبوی كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتەوەیە.

وتیشی، “كابینەی نۆش ناشەفافە و داهاتی نادیارە، ئەوەش وایكردووە كەس متمانەی بە داهات و خەرجی هەرێم نەبێت، لەمەشدا هەمیشە فەرمانبەران بونەتە قوربانی چونكە، دەسەڵاتداران بە فەرمانبەران دەوێرن، بەڵام بە گەورە گەندەڵكارەكان ناوێرن و رێگری لە دزی و گەندەڵییەكانیان ناكەن”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دواین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بڕیاردرا بێ دیاریكردنی پشكی كورد پرۆژە یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت، نوێنەرانی كوردیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ئەوەش دوای ئەوە هات، نوێنەری لایەنە شیعەكان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوەكردەوە هەرێم پابەندی رێككەوتنەكانی لەگەڵ بەغدا نابێت و هەرگیز ئامادەنییە نەوت رادەست بكات، بۆیە داوایان كرد هەرێم لەمەودوا رۆژانە 480 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگیش رادەست بكات تاوەكو بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بداتە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا