موسه‌ننا ئه‌مین: پارتی پێمانده‌ڵێت خیانه‌تكار و دێت بۆ پیرۆزبایشمان

ئەم بابەتە 186 جار بینراوە

پۆلەتیك پرێس
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی میدیا فەرمی و نافەرمییەكانیەوە هێرشی توند و تۆمەت بەخشینەوە ئاراستەی ئەو 15 پەرلەمانتارەی هەرێمی كوردستان لەبەغدا دەكات، كە فراكسیۆنی “هاوپەیمانی هیوای كوردستان”یان لەپەرلەمانی عێراق پێكهێناوە، لەڕێگەی فراكسۆنەكەشیەوە سەردانیان دەكات و پیرۆزبایی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیەكەیان لێدەكات.

موسەننا ئەمین یەكێك لەئەندامانی هاوپەیمانی هیوای كوردستان لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “میدیاكانی پارتی هێرشی ناڕەوا دەكەنە سەرئەندامانی هاوپەیمانی هیوای كوردستان و هەوڵیانداوە تۆمەتی ناڕاست و بێبنەمایان ئاراستە بكەن”.

وتیشی:”ئەو كارەی میدیا سێبەرەكانی پارتی دەیكەن ئەوەیە دەیانەوێت تەنها پارتی نوێنەری گەلی كورد بێت لەعێراق، ئەوەش رێگە پێدراو نیە چونكە ئەندامانی هاوپەیمانی هیوای كوردستان نوێنەر و هەڵبژێردراوی خەڵكی كوردستانن”.

موسەننا ئەمین وتیشی:” راستە میدیاكانی پارتی هێرشی ناڕەوا دەكەنە سەرمان، بەڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی هاوپەیمانی هیوای كوردستانیان كرد و وەك هەڵوێستی پارتی پیرۆزباییان لێكردوون”.

ئەندامەكەی هاوپەیمانی هیوای كوردستان راشیگەیاند، راستە ئەوان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەگەڵ لایەنەكانی تر، بەڵام قەوارەی هەرێم و بەرژەوەندییەكانی ده‌بێت پارێزراو بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ ده‌گوترێت پارتی كار بۆ دروستكردنی كێشه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌كات غالب محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی هیوا بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌وه‌كرد، پارتی ده‌یه‌وێت گرفت بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ دروستبكات، ته‌نانه‌ت له‌دواین سه‌ردانی شاندی باڵای پارتی بۆ به‌غدا گوتویانه‌ ئێمه‌ “نوێنه‌ری شه‌رعی” كوردین،، به‌ڵام لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق پێیان گوتون “15 په‌رله‌مانتاریش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن”.

هاوپەیمانی هیوای كوردستان لە ئەندامانی فراكسیۆنەكانی (گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، سەربەخۆ، ئایندە، دوو پەرلەمانتار)ی دیكە پێكهاتوون، لە كاتی راگەیاندنی هاوپەیمانییەكەدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، لەپێناو گەشەپێدان و بەهێزكردنی رۆڵی نوێنەرایەتییان و بەرپرسیارێتی سەرشانیان و بەرگریكردن لەمافە دەستورییەكانی خەڵك، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یان دروستكردووه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک