بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی عێراق تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە بەغداد كۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان و بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە خزمەتكردن، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.

‏‎بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی سەقامگیری تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد و وتی، دۆخی عێراق بەشێوەیەكە كە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەموولایەنەكان بە رۆ‌حێكی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و كرداری بنێن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.

وتیشی، هیچ رێگایەكمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و دەبێت هەموومان بەو رۆحییەتەوە كار بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا