پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی کەنەسورە لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە.
لەوبارەیەوە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی کوژراوە دانیشتووی گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانییە و پیشەی کاسبکار بووە.
وتیشی، تا ئێستا سێ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراون کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تەرمی هاوڵاتییەکەش نێردراوە بۆ پزیشکی داد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.